------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خـۆشـنـاو و دۆ و دۆشـاو نوســرایــەوە
نووسەرێك بە شێوەیەكی مەیدانی، زانیاری لە بارەی گوندەكانی سنووری خۆشناوەتی و كلتوور و دابونەریتی ئەو ناوچەیە كۆكردووەتەوە و لە دووتوێی كتێبێكدا بڵاوی كردووەتەوە.
“فەقێ شێخ وەسانی”ی نووسەر، كتێبێكی بە ناوی (خۆشناو و دۆ و دۆشاو) نووسیوەتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاو دەكرێتەوە. لەمبارەیەوە یەكێك لە هاوڕێیەكانی ئەو نووسەرە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی: “فەقێ شێخ وەسانی زیاتر لە 20 ساڵ دەبێت، خەریكی كۆكردنەوە و نووسینەوەی مێژووی زارەكیی خۆشناوەتییە. لەو گوند بۆ ئەم گوند گەڕاوە، پیرەژن و پیرەپیاوی دواندووە. هەر (وشەیەك، ڕستەیەك، پەندێك، حەیرانێك، بەسەرهاتێك، شیعرێك، لاوكێك، چیڕۆكێك، قسەیەكی نەستەق و …هتد)ی بیستبێت، خێرا دەفتەرەكەی لە باخەڵ دەرهێناوە و تۆماری كردووە، بەمەش خزمەتێكی زۆری بە زمانی كوردی كردووە. سەدان وشەی لە مردن ڕزگار كردووە”.
لەو كتێبەدا ئەو نووسەرە جگە لەم بابەتانەی سەرەوە، مێژووی ڕۆژانی سەخت و دژواری خۆی نووسیوەتەوە. چاوەڕوانیش دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ئەم كتێبە لە لایەن دەزگای (ئاوێر)ەوە چاپ بكرێت
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خـــۆشـنــــاوەتـــی
سەدو پەنجا خانوو بە سەر كەسوكاری شەهیدانی دۆڵی خۆشناوەتی دابەشكران
لەلایەن ئەشکان شەقڵاوەیی ١٥-٤-٢٠١٥
خـــۆشـنــــاوەتـــی
سەدو پەنجا خانوو بە سەر كەسوكاری شەهیدانی دۆڵی خۆشناوەتی دابەشكران
لەلایەن ئەشکان شەقڵاوەیی ١٥-٤-٢٠١٥
ئەمڕۆ چوارشەممە 150خانوو بە سەر كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی بالیسان و دۆڵی خۆشناوەتی دابەشكران.
بەڕەڤان حەمدی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" لە بیرەوەری 27 ساڵەی كیمیابارانی بالیسان و گوندی شێخ وەسانان لە دۆڵی خۆشناوەتی، بە ئامادەبوونی وەزیری شەهیدان و پارێزگاری هەولێر 150 خانوو بە سەر كەسوكاری شەهیدانی ئەو كارەساتە بە شێوەی تیروپشك دابەشكرا".
كاژێر 6ی ئێوارەی رۆژی 16/4/1987، رژێمی سەدام حوسێن بە چەكی كیمیایی بۆردوومانی هەردوو گوندی بالیسان و شێخ وەسانانی كرد، تا ئێستا 289 كەس بەكاریگەری ئەم چەكە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەك دانیشتووی ئەو دوو گوندەش تاوەكو ئێستا بەدەست كاریگەرییەكانی ئەو چەكەوە دەناڵێنن.