محەممەد جەمال توتمەیی
ئەو پەندانەی لە خۆشناوەتی بەكاردێن
ئەوەی لە رابردوو چاو بنووقێنێ ، ناتوانێ بۆ پێشەوە هەنگاو بنێ . پەند رستەیەكی كورتە ، یان نیمچە درێژو پڕماناو مەبەستە، سادەو رەوان و خۆماڵیە ، مۆركی گەلی پێوە دیارە ، دوورە لەهەموو داتاشین و ووردكاری ، پڕە لە هەموو جوانكاری و رەوشتێكی میللی ، شێوەو وێنەی ئاساییان گرتۆتە خۆ ، هەرچەندە قسەی سەرزارەكی خەڵكن بەڵام لە قالب و كاڵایەكی فەلسەفیانەو هەموو لایەنەكانی ژیانی كۆمەڵگای كوردەواری پێوەدیارە ، پەندی هەرگەلێك بەرهەمی رۆڵە قسەزان و بەبیرو هۆش و خاوەن تاقیكردنەوەكانیەتی ، بەرووبوومی ئەدەبی و رۆشنبیری پیاوە دنیا دیدەو زاناو بیرو عاقڵ مەندەكانیەتی ، بۆ هەموو بوارو گیرو گرفتەكان ووتراون ، بۆ هەررووداوێك و كارەسات و پێشبینیەك پەندێك ووتراوە ، دانەری دیارنیەو وەكوو پاشماوەیەك جێماوە ، خاوەنی پەند گەلە بە گشتی بەسامانی نەتەوایەتی هەژماردەكرێت ،نەوەبە نەوە گوازراوەتەوەو لە ئەنجامدا ئەوەی ماوە دەستی كەوتووەو بەكاری هێناوە لەكاتی پێویستدا ، ئەوەی من مەبەستمە ئەوەیە ئەو پەندانە بڵاو بكەمەوە كەلە دەڤەری خۆشناوەتی بەكارهاتوون ، ناتوانم بڵێم سەدا سەد ئەو پەندانە هی ئەو ناوچەیەن ، بەڵام ئەو پەندانە زیاتر شەقڵ و مۆركی خۆشناوەتیان پێوە دیارە و بەراوردیشم كردوو ن لەگەڵ ئەو پەندانەی كەوا بڵاوكراوەنەتەوە ، لەوانەیە هەندێ پەند بە داڕشتنێكی ترو بە شێوازێكی جیاوازتر لە خۆشناوەتی بڵاوكرابنەوە ، بەڵام من زیاتر ئەو پەندانەم كۆكردوونەتەوە كەوا بڵاو نەكرابنەوەو تایبەت مەندی ئێرەی پێوە دیاربێ. *- رەشێ قانوونێ تا هێوارێ خۆبدەیە بەر صابوونێ هەردێیەوە سەر قرارێ دوونێ. *- مارەبابم ژنێ نەووسن ، دەبەری ناینە نیرو گاسن . *- هەوی لە پشت كۆزا ، لە تڕكەنا وابی رۆژە . *- ژنێ ژن بەسەرهات ، شەرتی هەرات . *- هەویداری ، سەگ حەساری. *- تاشیری نەبینی لە كالانێ ، نەكەی درۆو بوختانێ . *- خۆ شووشتن رەنگ و رووە ، خواردن گەندو گووە . *- ئەگەر بخۆی سەركی بەرانی . ناگری جێ ی نانی . *- نەكەوەت دارە ، نەچەقەلە بوارە ، نە كیژ شوونەوارە . *- كوچك لە ئاگری گەرمتر نابی . *- ئەوەی كەرەكی بوو ، خەمەكی بوو. *- كەر بەستنەوە ، خەم بەستنەوە . *- مارێ لە خوارماران ، كافر نەبی بە حاران . *- بەگایان گۆت ، لۆدەچیە دوو چێرە بەكەرێ ؟ گۆتی لە ترسی قوونێ خۆ. *- لۆ كابرای ناكەس بەچە خۆ بەكووشتن بدەی ، ئەرێ بەمردنێ خۆمرد. *- قسە خۆشان ، گۆلك بەردانە ماشان . *- بە حوشتریان گۆت خەت ، گۆتی پیشەم نیە قەت . *- رۆژو لات ، هەموو وورات . *- مست لە درێشە ئەگەڕێتەوە . *- دەستت لە كەوگیربی ، چاوت لە فەقیر بی . *- سارێ بەتەم هەرمەگرە غەم. *- دنیا هەورە ، دەمی گورگی چەورە . *- هەوران پنە پنە ، نەمێردەو نەژنە . *- بەرایێ كۆچێ چێربی ، زەحمەتە ئاخیری خێربی . *- ئەگەر چێرە بە دۆبی ، لەدەركێ ساحێبی خۆبی . *- ئەچیتە دەشتێ راوەكا بسكێ خۆ داوداوەكا ئێكی دی بەناوەكا. *- ئەگەر خوادای دەركێ وەكە ئەگەر خوابردی دەركێ وەكە. *- ئەوەی كردی بردی . *- ئەوەی بەنەفسە ، ئەلفەكی بەسە. *- سەرتراشین ، كۆرێ بەشەریە ، ترش خوێدانێ بەشەریە. *- ئەوەی هەمووشتەكی لەبەركا ، قەت رووت نابی ئەوەی هەموو شتەكی بخوا ، قەت برسی نابی. *- نانی خۆ بخۆ بە ئاوێ منەتێ خەركی پێناوێ. *- وەختی ترێ و هەنجیری گون درێژترن لە ...... *- كەرێ مەمرە بواردێ كورتانت لۆ لەشاردێ گیات لۆ بەبار دێ. *- هێتیمم كە ، شەیتانم كە. *- گەرمت بی ، شەرمت بی. *- ئێك بە زۆران دەبی خەنی زۆربە ئێكی نابن خەنی. *- ئەگەر داكە خوای فەناكا ئەگەر بابە خوای وەلابا ئەگەر برایە هەربەرایە ئەگەر خوشكە ، خوای هیشك كا ئەگەر ژنە، عەمرێ منەو چاوێ منە. *- نەرسترایە و نەپەشترایە ، شرقە شرقێ جۆرانە . *- ئەوەی بیرێ و بیكا ، شێرە ئەوەی نەیرێ و بیكا مێرە ئەوەی بیرێ و نەیكا چێرە. *- سپیەو پەلكە بیەو تامی نیە، رەشەو پەلكە بنەوشەو تامی خۆشە . *- ماچێ رەشان یەك بە شەشان . *- دروونە لەبەری دەستی ناكرێ . *- گەورە ئەچنەوە بنەبانان گچكە ئەدەنۆ جوابێ مێوانان جستان ئەكەونە بواران. *- گەورە ئەرێن لەناو خانان گچكە ئەگێڕنەوە لەسەر بانان. *- خەو نامینێ لەكن بچووكان حەیا نامینێ لە كن بووكان. *- مردیێ پار هاوینێ ئەوساری لۆكەن شینێ. *- وەختی هەنار زۆران خەنی لە بزن زۆران. *- وەختی هەنار شینان خەنی لە مەشك ژینان. *- لە مانگێ كانوونێ ، كەپوو پیسترە لە قوونێ. *- لە خۆشەویستی كونانە كا لە پیستی . *- منداری بەدەرمانان ، ناڕۆن لەسەربانان . *- ئیشی ژنان بیست و چارن ، هەرنان و كۆریان دیارن . *-ئیشێ ژنان بیست و چارن،هەرنان و شیویان دیارن. *- جۆرە هەر بێ دەرپێ یە. *- پینەدۆز بێ پێراوە. *- تەشی رێس ئەگەر تەشی رێس بی ، بەكلكێ كەرێش ئەڕێسی. *- هەرتەیرە بە رەوێ خۆ. *- تەیرەك ئەخوینی ، ئەرێ ئەوكوف ئەوكوف. *- ئەوەی گا ئەیكا گا نایخوا . *- گا ئەیكا و كەر ئەیخوا. *- هەمبوو هەمبوو هەمبانە هەیتم هەیتم مەیدانە. *- خەسوێ چاك جووتە گایە خەسوێ خراپ لینگە گایە. *- نانی شوانی چ دەتووری ، چ دەهووری. *- گۆلكی خۆماری چكی چكی پێدەرێن. *-كار هەرلەبن سەوان نابن. *- ئاگری كەرەدێیان ، لەشكری فەقێیان. *- كەرو كاروانیان نەگۆتیە. *- كەری دێزە خۆلە شاخی فڕادا ، تاصاحێبی زەرەرێ بكات. *- مازی كەرێ كون دەپاشۆلێ. *- مێرد ئەگەر لە ژنێ بەهەنجەت بی ، ئەرێ لەكاتی هارد بێژتنی قونان بادەی . *- تڕێ خۆو سڕێ خۆ. *- بووك لەسەر زینی ، یارزق و یا نسیب. *- هەمبوو هەمبوو حیساب نیە ، هەیتم هەیتم حیسابە. *- خزمی خەراب وەكی گونی قۆڕە. *- لەمن نادەن لە حەمەدی برا دەن ، وائەزانم لە فەردەی كایێ دەن. *- ئەوەی رەزەكی هەبی لە نیشاوێ ، جۆخینەكی هەیە لە شیناوێ. *- ئەگەر نەگەیشتیە كویستانێ ، هەڕوە دەربەندی گۆمەسپانێ. *- ئەگەر نەگەیشتیە كویستانێ ، هەڕوە باتكانێ . *- گاڕان بە خڕەوە رۆیشت ، پیرەژن تازە لە گۆلكە سۆرێ پێچیتۆوە. *- .....بە پەڕۆكان ستوور نابی. *- بیر بە دەرزیێ لێنادرێ. *- كابرایەك .....گچكە بوو ، ئەیگۆت وای جۆتە گونەكی باشم پێوەیە. *- چار گەواد هەنە لە دنێ ئەوەی مارێ باتۆ گوندی ژنێ ئەوەی لە هەورازان ئەرێ گۆتنێ ئەوەی مەڕی دا بە بزنێ. *-پیر لە خۆشیان ناتڕی. *- چار گەواد هەنە لە دنێ ئەوەی مارێ باتۆ كن مارێ باوی ژنێ ئەوەی لە هەورازان ئەكێشی قەلنێ ئەوەی كچێ دا بە بێوەژنێ. *- چەقەلێ نەزانێ ، مەپشكوە بە جستانێ. *- مەكەن خزمەتێ لاوان بكەن خزمەتێ چاوان. *- لەكێ كەتی پار دەوە لەكێ پسا گرێ ی دەوە. *- لەدوو چوان مەرێ ئاخ كۆراو نابن بەباخ كوڕەتیم نابن بە شەو چراغ. *- كۆرە شیوا مەكە بەباخ كوڕەتیمان مەكە بەیداخ كچە تیمان مەكە بە یاخ ئاخیرتە بن بە ئاخ. *- ئەگەر بەختت هەبی هارەبی خەنجەرت ئە دارەبی عالەم پێ بریندارەبی. *- ئەگەر بەخت پەڕیە سەری بزۆڕی وەك نێرەكەری عالەم دەرێن عانفەری. *- رەشەمێ رەشكی روان بەتارەكا چارو كەندوان بەشەڕدینی بووك و خەسوان. *- رەشەمێ و ئادار رۆژەبنە سار زگە بنە جەوار بەتارەبن كەندو و عەمبار خەسوێ وەگۆتە بووكێ كێڕا بڕا هەی هاوار. *- رەشەمێ رەشكی رووشا نەگیامینێ نە پووشا گای سۆر هەرلووشە لووشە. *- رەشەمێ و ئادار دوونە ئەبنە چار بەتارەبن كەندوو و عەمبار قەت دانایێ بوار. *-شایی و نێ بە بوونێ شایی و بێ بە ژینێ. *- باربەرت جاش بی لایەكت پووش بی لایەكت بەرداش بی رێشت هەردێرو تەڕاش بی هێشتا باشترە كە رەفیقی كەرت وەرداش بی. *- بیورت سواكاربی دارت گەندەر بی یاریشت لە دیاربی. *- لەخۆبەشكان گوێ بەلن. *-هەورە سۆری سبیانان مار دەچنەوە بنەبانان. *- هەورە سۆری هێواران ماردەچنەوە هەوراران. *- ئەگەر هەور چووە شارەزوور بەڕێ كەوە لۆ رێگەی دوور ئەگەر هەور چووە بادینان مار دە چنەوە كادینان. *- منداری تڕكەن گیسكی پۆخن گۆلكی چرمن. *- ژنێ شەرموون شارەكی دینی پیاوی شەرموون شەیەكی ناینی. *- ئەوەی بە زارو دەوە مەزنێ گوندی هەرئەوە. *- ئەوەی عاردی ئەفرۆشی هەر سارەكێ دەورەمەندە ئەوەی عاردی ئەكڕی هەر سارەكێ فەقیرە. *- دوو سەركە بەران دەمەنجەرەكێ دا ناكورن. *- هەركەسە گویزان لە هەمبانێ خۆ ئەژمێری. *- لە ترسێ گێرێ ، بوویتە حوشتر. *- لە شێتی وایە هەموو كەس شێتە. لە دزی وابی هەموو كەس دزە. لە حیزی وابی هەموو كەس حیزە. *- هەتا داری دەگووی وەردەی ، هەربۆنی لێدێ. *- زگی برسی لە چ ناپرسی. *- شیوێ بە زۆر كابانان ، یان سوورە یان بێخوێ. *- پاشی تڕێ ، قوونێ قەیمەكا. *- ئەرێتە قوونێ خۆ لەدووم مێ ، بۆنت لێدێ. *- نۆكان باوێ، لۆقان باوێ. *- رۆیشتنێ وەردان خواردنێ نۆكان وەكی ئێكن گران. *- نەپیاوی بە فیز نەتووتنێ جێ ی میز نە كیژێ داك حیز. *- بەكەرێیان گۆت كوڕەكت بوو گۆتی ئەو بارەی لێمە هەر لێمە. *- مێردم بەدری خۆ بی نوینم چارۆگێ خۆ بی. *- فەقیر نەخۆشە، بە لێفە شڕێ ی داپۆشە دەورەمەند نەخۆشە، بۆنێ تڕانیە خۆشە. *- دەگەر عامێ ، هەڕوە شامێ. *- گورگ دەڵێ :مارت خەرابی بزن نەوێرم گوێیانی بگەزم شوان و قاپوت و كسۆكم بەدودا ئەبەزن مارت خەرابی گا كەكلكێ خۆ بائەدا لە خوارێ گوم پێفڕێ ئەدا. مارەبابم كەر گوێیانم لۆ كاتە چەپەر نە وێری بكا زەڕە زەڕ. مارەبابم مەڕ كەدەستی كرد بەلەوەڕ دم ئەنێمە دوونگی تەڕ ئەوجا خۆناكا لەلەوەڕ. *- كاردی بەساردی خەوێ لبادی ئاوێ بەبادی سیبەرێ كەپكی. *- ئێك جار بەبەفرێ ئەرێن سارد. *- لێو لە درانان لە پێشترن. *- جغارێ پاشی نانی خەوێ پاشی....... *- تەشیێ مەڕێسە كوركە مەشكێ مەژینە چركە كوڕی بەخێوكە مركە. *- ئەگەر هاتت بوو نەرێ ی هەی هەی ئەگەر نەهاتت بوو نەرێ ی وەوی وەی. *- ئەوەی گەڕا ، دڕا. *- ئەگەر جومعەی بباری شەمووشی دێتە یاری. *- ئەمرێخوای رەزای هەق. *- هەر بەردەكی لەسەر دانێ. *- قەت بەوێ دوعایێ نارێم ئامین. *- بەپیكێ لێدا بە ماپیكی ئەگێڕیتەوە. *- هەرسارەو عاقرەكە. *- بەشەر شیری خاوی خواردیە. *- پیس بە پیسیێ ئەچیت. *- تەبێعات دەرمانی نیە. *- ئەگەر بووی بە میر خوانەكەی لەبیر *- ئەگەر زانیت ئەزم ئەگەر نەتزانی دزم *- بزن بەپێ ی خۆی ، مەڕیش بەپێ ی خۆی. *- بەكەرێ نەوێری ، هەردێتە كورتانی. *- بەردی گەورە ، عەلامەتی لێنەدانە. *- لۆهاری، هەرەباری. *- پشێ قاڕان ترش و گۆشتە. *- تفێ سەرهەوراز، وەخۆتە كەویتەوە. *- رۆژێ باران قوڕە. *-تۆز لە قوڕێ پەیدا نابی. *- چێر ئەگەر بەدزیش كەری بخوا ، بەئاشكرا ئەزێ. *- سەری وەگۆتە زمانی هەتا ئەتوم لە جیرانی خۆشیێ ناكەم لە ژیانی. *- گرێیێ دەستان مەخە درانان. *- گۆشتی سەی بە كەرپێ بەرازی. *- دەگەر سەی سەر رەوێ ئەبا، دەگەر گورگی گۆشتیە خوا، دەگەر صاحێبی شینێ كا. *- دەگەر عامێ هەڕوە شامێ. *- موو لەهاری ، نینۆك لە هەژاری. *- ماست نیە بەبەرچێرێ ی وەبی. *- ماری قەرپ سەر وەصاحێبیە. *- مردنیان پێشاندا ، بەگرانەتایێ شوكربوو. *- نەكەرە نەكورتان. *- نەبای دیتیە نەباران. *- نەمنداری پیرە مێردانی ، نەپیرەمێردی مندارانی. *- كوتەك ئەزانی قۆناغ لە كێیە. *- جوابێ ئەحەی ، پەحەیە. *- لە جێ ی سندانێ، قوزڵقورتە. *- پارەكە خۆش ،بە گایەكی رەش. *- نە ساری دوو بوار، نە كوڕی گوێ بەگوار، نە ژنی تیلاكە خوار. *- نە كەرەبابی سەربارە داران نە گیسكی بارو بەران. *-مەڕۆنە سەرو گەردەنم بڕۆنە لیرەی لە بنم. *- مارە بەدۆیە، دۆش بۆن سۆیە. *- مار ئەرێ لەمن گاز ، مشكیش ئەرێ لەمن باز. *- لە بووكێ نیە سەرو زمان ، لە خەسوێ نیە دین و ئیمان. *- زگی برسی، چ ناپرسی. *- راستە ، راستە، كەرەلە ماستە. *- دوژمن تەماشەی پێراوت ئەكا دۆست تەماشەی كراوت ئەكا. *- پیس بە پیسیێ چی. *- چ پووشك و پەراش چ زەنگەو تەڕاش لەسەر گوفەكی هەردەبنە وەرداش.